TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەی پلە باڵای هێزەکانی بەسیج لە پێکدادان لەگەل هێزە کوردییەکاندا کوژرا

سارا
Yazar
📅 18 Temmuz 2020 14:09

پەیامی کورد    ...    فەرماندەی پلە باڵای هێزەکانی بەسیجی ئێران لە پێکدادان لەگەل هێزە کوردییەکاندا کوژرا

جه‌مال كه‌ریمى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى به‌سیج له‌ ناوچه‌ى هه‌ورامانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌ پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه‌ كوردیه‌كاندا كوژرا.
له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاژانسى "فارس"ى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ پارێزگاى "كوردستانى" رۆژهه‌ڵاتى كوردستان پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى به‌سیج و گرووپێكى چه‌كدارى روویداوه‌.
روونیشكراوه‌ته‌وه‌، له‌ پێكدادانه‌كه‌دا جه‌مال كه‌ریمى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى به‌سیج له‌ هه‌ورامان و ئه‌ندامێكى دیكه‌ی ئه‌و هێزانه‌ كوژراون.
ناوبه‌ناو پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى ئێران و حزبه‌ چه‌كداریه‌ كوردیه‌كانى ئۆپۆزسیۆنى ئێران له‌ ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رووده‌دات، به‌هۆى ئه‌وه‌شه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ هه‌ردوولا ده‌كوژرێن.

Paylas: