TR KU SO
FB X
Cîhan

فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە لە دەست دەرچوو

سارا
Yazar
📅 13 Mart 2020 23:00

پەیامی کورد     ...    فەرماندەیەکی پلە باڵای سوپای پاسداران بە هۆی کۆرۆناوە لە دەست دەرچوو 

بە پێی هەواڵەکان ناسر شەعبانی یەكێک لە فەرماندە پلە باڵاکان و پێشینەی بەهێز لە کوشتن و ڕاماڵینی خەڵک لە ناو سوپای پاسداران بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ناسر شەعبانی یەکێک لە فەرماندە پلە باڵاکان و پێشینەی بەهێز لە کوشتن و ڕاماڵینی خەڵک لە ناو سوپای پاسداران بۆ ماوی زیاتر لە ٣٧ ساڵ لەم دامەزراوەیەدا بە هۆی تووشبوون بە ڤیرووسی کۆرۆناوە مرد .

جێگای ئاماژەدانە بە پێی هەواڵە نافەرمییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٢٥٣٥٥ کەس لە ئێران بەم ڤیرووسە تووش بوونە و ئەوەی کە میدیا فەرمییەکان باسی دەکەن لە مردووان تاکوو ئەم ٢٤ کاتژمێرە تەنیا ٨٥ کەسە کە ڕێژەکە زۆر زیاتر لەم ئامارەیە .

بە هیوای تەندرووستی جیهانی و بە تایبەتی بۆ گەلی کورد 

 

Paylas: