فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئەمڕۆ سوپای پاسداران بوو بە بۆشاییگەر
پەیامی کورد ... فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران : ئەمڕۆ سوپای پاسداران بوو بە بۆشاییگەر .
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران هەواڵی سەرکەوتوو بوونی هاوێشتنی مانگی دەستکردی خۆی بە ناوی " نوور ١ " دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران سەرلەشکر سەلامی ئەمڕۆ لە دوای هاوێشتنی مانگی دەستکردی نوور ١ ڕایگەیاند : ئەمڕۆ سوپا بوو بە بۆشاییگەر " فەزایی ، بۆشاییگەر " کە سەرکەوتوو بوونی ئەم گرینگییە نیشاندەر و ئاماژەدەری ئەوەیە کە ئێمە لە هەر زەمەنێکی بەهرەو توانا دەروونییەکانی خۆمان بەکار بێنن دەتوانین سەرکەوتنگەلێکی زیاتر و بەرچاوتر بە دەست بهێنین .
سەلامی هەوەها ڕایگەیاند لە دوای هاوێشتن و کەوتە سەر مەدار و خەتی یەکەمین مانگی دەستکردی چەندین کارەی ئێمە کە کاربەری بەرگریشی هەیە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە جێگای ڕێزلێنان و پیرۆزباییە بە فەرماندەیی ڕابەری ئێران و هاوێشتنی سەرکەوتووانەی ئەم مانگە دەستکردە چوارچێوەگەلی نوێ ی لە هێزی بەرگری ئێران پەرە پێدا و بە یارمەتی خودا سوپا ئەمڕۆ بوو بە بۆشاییگەر .
هەروەها ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ئێمە دەتوانین جیهان لە بۆشایی ئاسمانەوە ببینین و ئەمە بە مانای پەرەپێدانی زانیاری ڕابۆردی هێزی بەرگری بەهێزی سوپای پاسدارانی ئێرانە .