Cîhan
فەرماندەی سوپای پاسداران بەشی بەسیجی شادێگان لە باشووری خووزستان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا
پەیامی کورد ... فەرماندەی سوپای پاسداران بەشی بەسیجی شادێگان لە باشووری خووزستان لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا ،
بە پێێ ڕاپۆرتی " ئێوارەی باشوور " عەبدۆلحسێن مەجدی ، فەرماندەی سوپای پاسداران بەشی بەسیجی شادێگان لە باشووری پارێزگای خووزستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی جانیوەری ٢٠٢٠ لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کە ڕووی خۆیان داپۆشیوە کەوتە بەر هێرشی گووللە و کوژرا
دەوترێ ئەم فەرماندەیەی سوپای پاسداران لە کاتی هێرشە چەکدارانەکەدا کە کراوەتە سەری لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژراوە .