TR KU SO
FB X
Cîhan

فەیسبووک و تویتەر لە ڕووسیا قەدەغە کرا

Navas Jan
Admin
📅 05 Mart 2022 18:36

پەیامی کورد... فەیسبووک و تویتەر لە ڕووسیا قەدەغە کرا

سەرۆکی ڕووسیا یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست، پەسەند دەکات و هەر دوو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک و تویتەریش لە وڵاتەکەی قەدەغە دەکات.

ڤلادیمیر پووتن سەرۆکی ڕووسیا، بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاردانەوە میدیاییەکان، لە بارەی هێرشەکەی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا، ئیمزای لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی هەواڵی ناڕاست کرد، کە بە پێی یاساکە هەر کەسێک هەواڵی ناڕاست لە بارەی سوپای ڕووسیا بڵاو بکاتەوە نزیکەی ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێت.

ڤلادیمیر پووتن ئیمزای لەسەر پرۆژە یاسایەکی تریش کرد، بۆ پێ بژاردن یان زیندانیکردنی هەر کەسێک کە داوای سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیادا بکات، بە پێی ئەو پرۆژە یاسایەش، تۆمەتبار نزیکەی ٣ ساڵ زیندانی دەکرێت.

خزمەتگوزاری فیدراڵیی ڕووسیاش کە سەرپەرشتی پەیوەندییەکان و تەکنۆلۆژیای زانیاری و ڕاگەیاندن لە ڕووسیا دەکات، هەر دوو تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر و فەیسبووکی لە ڕووسیا قەدەغە کرد.

Paylas: