TR KU SO
FB X
Cîhan

FBI : ئەگەری دەرگیری و تێکهەڵچوونی گرووپە چەکدارەکان پێشی هەڵبژاردن لە ئارادایە

سارا
Yazar
📅 18 Eylül 2020 16:24

پەیامی کورد     ...    FBI  :   ئەگەری دەرگیری و تێکهەڵچوونی گرووپە چەکدارەکان پێشی هەڵبژاردن لە ئارادایە 

پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا ڕایگەیاند نیگەرانی تووندووتیژی چەکدارانەیە لە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئەم ووڵاتەدا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئاژانسی هەوالی فەرەنسا ، کریس ڤۆرای سەرۆکی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریک ابەناوبانگ بە FBI ووتی : ئێمە نیگەرانی زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی نێوان گرووپە چەکدارانەکانین کە بە پێی ئایدۆلۆژیکی تووندڕەون ، نیگارانین ک ەئەم ئاڵۆزی یانە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ٣ی نۆڤەمبەر ببێتە تێکهەڵچوونی چەکدارانە .

نیگەرانی سەرۆکی پۆلیسی فێدڕاڵی ئەمریکا لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی خۆپیشاندانەکان لە دژی ڕەگەز پەرەستی لە شوێنە جیاوازەکانی ئەم ووڵاتە ، گرووپگەلی دژبەر بارەها بە چەک نەمایشی سەر شەقامیان ئەنجامداوە و هەڕەشەیان  لە ڕکابەرەکانی خۆیان کردووە . ئەم گرووپانە لە شارەکانی هاوشێوەی ڕۆچستێر ، کنۆشا و پۆرتلەند بارەها بە چەکی ئۆتۆماتیک و نیمە ئۆتۆماتیکی خۆیان لە شەقام ئامادەبوون و ڕێکلامی مەرامی خۆیان دەکرد .

ڤۆرای ووتوویەتی پۆلیسی فێدراڵ بە تووندی ئەم گرووپانەیان لە ژێر چاودێری دایە تاکوو پێش بە دەرگیرییە چەکدارانەکانی پێش هەڵبژاردنەکان بگرێت .

Paylas: