Cîhan
ئەفغانستان/ تەقینەوەیەک ٥٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
پەیامی کورد ... ئەفغانستان/ تەقینەوەیەک ٥٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ویلایەتی نەنگهاری ئەفغانستان تەقیەوە و لە ئەنجامدا ٥٨ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
عەتائوڵلا خوگیانی، وتەبێژی ویلایەتی نەنگهار لەوبارەوە میدیاکانی ئەفغانستانی وتووە کە ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە کاتژمیر ١٢:٣٠ خولەکی نیمەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئۆکتۆبر لە نیزیک بینای ئەو ویلایەتە تەقیوەتەوە.
کەناڵی ١ی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەدا لانیکەم ١٨ کەس کوژراون و ٤٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.
خوگیانی ڕایگەیاندووە کە چەند کەس لە هێرش بەرەکان بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کوژراون.