TR KU SO
FB X
Cîhan

ئەفریقای باشوور/ بە هۆی خەتەنە کردنەوە ٣٠ منداڵ گیانیان لە دەست داوە

Navas Jan
Admin
📅 20 Aralık 2021 15:02

پەیامی کورد … ئەفریقای باشوور/ بە هۆی خەتەنە کردنەوە ٣٠ منداڵ گیانیان لە دەست داوە

لەكاتی مەراسیمی خەتەنە كردنی كوڕاندا لە ئەفریقای باشور، بەهۆی وشكبوونەوە و ژەهراوی بوون و خراپ پێچانەوەی برینەوە لانیكەم 30 منداڵ گیانیان لەدەستدا و 80 منداڵی تر رەوانەی نەخۆشخانە كران.

ئەنجومەنی سەركردە تەقلیدییەكان لە ئەفریقای باشور ئاشكرای كردووە، لانیكەم 30 منداڵ گیانیان لەدەستداوە و 80ی تر رەوانەی نەخۆشخانە كراون، ئەوەش بەهۆی مەراسیمێكی خەتەنە كردنی كوڕانەوە لە هەرێمی "ئیستێرن".

سەبارەت بە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو منداڵانە هاتووە، بەهۆی وشكبوونەوە و ژەهراوی بوون و خراپ پێچانەوەی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ئەفریقای باشور لەئێستادا وەرزی ناسراو بە "ئۆلوالوكۆ"یە كە تێیدا لە مەراسیمێكی تەقلیدیدا هەزاران منداڵی تەمەن 16 ساڵانی كوڕ خەتەنە دەكرێن، كە بڕوا وایە بەو مەراسیمە لە منداڵییەوە دەچنە قۆناغی پێگەیشتن.

Paylas: