TR KU SO
FB X
Cîhan

فرانس پرێس كوژرانی رۆژنامەنوسێكی خۆی لە بۆردومانێکى روسیادا راگەیاند

Navas Jan
Admin
📅 10 Mayıs 2023 17:06

پەیامی کورد... فرانس پرێس كوژرانی رۆژنامەنوسێكی خۆی لە بۆردومانێکى روسیادا راگەیاند


ئاژانسی فرانس پرێس ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی هێزەکانی روسیا بۆ باخموتی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، رۆژنامەنوسێکی ئاژانسەکە گیانی لەدەستدا.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ چوار شەممە ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە: لەدوای 3 بۆردومانی موشەکیی هێزەکانی روسیا ئارمان سولدین کامێرامانی ئاژانسەکە گیانی لەدەستدا.

ئارمان سۆلدین یەکێک بووە لە تیمی پەیامنێرانی فرانس پرێس و وەک هاوکاری کامێرامان لە بەرەکانی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا، تا کاتی گیان لەدەستدانی بەردەوام بووە لە روماڵکردن و دوای برینداربوونی و خۆحەشاردانی گیانی لەدەستداوە.

هاوكات بەپێى ئامارێکى رێکخراوى پەیامنێرانى بێسنور، لە سەرەتاى جەنگى ئۆکرانیا و روسیاوە تا ئێستا لانیکەم 10 رۆژنامەنوسى ئۆکرانى گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: