Cîhan
جۆ بایدن ڕادەستکردنی سیستەمی پێشکەوتووی هاوێشتنی ڕاکێتی بە ئۆکراین هەڵوەشاندەوە
پەیامی کورد ... جۆ بایدن ڕادەستکردنی سیستەمی پێشکەوتووی هاوێشتنی ڕاکێتی بە ئۆکراین هەڵوەشاندەوە
جۆ بایدن سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ووڵاتەکەی سیستەمگەلی مووشەکی کە بتوانێت بگاتە خاکی ڕووسیا ڕادەستی ئۆکراین ناکات .
سەرۆککۆماری ئەمریکا لەمبارەیەوە ووتی کە ئەم چەکە لەبەر ئەوەی کە خاوەنی توانمەندیگەلێکی تایبەتە ، واشینتۆن ئەمانە ڕادەستی کییف ناکات .
بابەتەکە لەوێوە دەست پێدەکات کە بەرپرسێکی ئەمریکی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە چاوەڕوان دەکرێت دەوڵەتی بایدن سەرەتای هەفتە بڕیاری خۆی بۆ هەناردەکردنی سیستەمگەلی مووشەکی دووربۆرد بۆ ئۆکراین ڕادەگەێنێت .