TR KU SO
FB X
Cîhan

جیهادی ئیسلامی مووشەکی " قاسم " نەمایش دەکات

سارا
Yazar
📅 16 Mayıs 2021 18:53

پەیامی کورد     ...    جیهادی ئیسلامی مووشەکی " قاسم " نەمایش دەکات .

ووتەبێژی شاخەی نیزامی و سەربازی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەواڵ لە بەکارهێنانی مووشەکگەلی نوێ و پێشکەوتوو لە شەڕ لەگەل ئیسرائیل لەوانەش مووشەکی قاسم دەدات .

ئەبوو حەمزە ووتەبێژی سەرایا ئەلقودس شاخەی نیزامی و سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین هەواڵ لە ڕوونەمایی و نەمایشی مووشەکی نوێ بە ناوی قاسم دەدات .

ووتەبێژی سەرایا ئەلقودس جەختی کردەوە لە جەرەیانی شەڕ و پێکدادانی " سیف القدس " شەمشێری قودس لەگەل ئیسرائیل کەڵک لەم مووشەکە نوێیە وەرگیراوە . ئەم مووشەکە لە هێرشی ڕۆژی ڕابردوودا بۆ سەر مۆڵگەکانی ئیسرائیل بە کار هاتووە .

ئەبوو حەمزە جگە لە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بۆردی مووشەکی قاسم دەگاتە سەر تەلئەڤیڤ ئەشدوود ، عسقلان ، سدیرووت و باقی شارەکانی ئیسرائیل و ووتی : هێشتا شتی زۆر ماوە بۆ ئەوەی دوژمنانمان غافڵگیر بکەین  .

ووتەبێژی گوردانەکانی سەرای ئەلقودس ڕایگەیاند : هاوکات بە هاوێشتنی سەد و پەنجا مووشەک بەرەو شارۆچکەکانی ئیسرائیلی مووشەکی پێشکەتووی قاسم کەڵکی لێوەرگیراوە

Paylas: