TR KU SO
FB X
Cîhan

جاوید ڕەحمان: ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران دوو قات بووە

Navas Jan
Admin
📅 24 Ağustos 2022 20:26

پەیامی کورد... جاوید ڕەحمان: ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران دوو قات بووە

جاوید ڕەحمان، نوێنەری تایبەتی مافی مرۆڤ لە کاروباری ئێران، نوێترین ڕاپۆرتی لەبارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران دا بڵاو کردووەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەی جاوید ڕەحمان ئاماژە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەوانە دەستبەسەرکرانی هەڕەمەکی و نایاسایی، دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان و توندوتیژی دادپەروەری بەرامبەر بە هاووڵاتییانی ناڕازی و چالاکانی مەدەنی و نا بەرپرسایەتیی حکومەتی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر پێشێلکردنی بەرچاوی مافی مرۆڤی هاووڵاتییانی ئێران کراوە.

ئەم ڕاپۆرتە بەپێی ڕاگەیێندراوی شوورای مافی مرۆڤ پێکهاتووە و ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانان لە دەستڕەسی گشتیدایە و داتا و زانیاری دەربارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤی لە ئێران، و ئامۆژگاریی بۆ چاکسازی و هەروەتر ئاماژە بەو پێشڤەچوونە مرۆیییانەی کە بە هۆی پاڵپشتیکردن مافی مرۆڤ لەە وڵاتە پێکهاتووەی بڵاو کردووەتەوە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، ڕێژەی دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدانی و ئیجرای حوکمی سێدارە دانی خەڵکی، ئەشکەنجە و توندوتیژی و کردەوەی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان بەرز بووەتەوە، چالاکانی مەدەنی و هاووڵاتییان دەستبەسەر دەکرێن و ئازادی ڕادەربڕین بەرتەسک و بەرتەسکتر بووە، ئەکتەر و چالاکانی مەدەنی و ئەنجومەنی ئاشتیخواز لە نائەمنیدان و زیندانیانی سیاسی لە چارەسەرکردنی پزیشکی بێبەری کراون.

لە بەشێکی ئەم ڕاپۆرتە هاتووە کە جاوید ڕەحمان توانیویەتی لەگەڵ قوربانیانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ، چالاکانی مەدەنی و بنەماڵەکانیان پەیوەندی بگرێ و هەروەتر جاوید ڕەحمان دیمانەی ئۆنلاینی لەگەڵ بنەماڵەی کۆمەڵکوژی ساڵی 1367 و پارێزەرانیان کردووە.

لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە گرژییەکانی نێوان خەڵکی و هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە زیادبووندایە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە دۆخی ئابووری نالەبارە و بۆشایی یاسایی دەبیندرێت و کەس وەڵامدەری زۆرداری و کەڵەگایی هێزە حکومەتییەکان لەگەڵ خەڵکی نییە و ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خەڵکی لەلایەن حکومەت بەبەردەوامی سەرکۆت دەکرێن و لە ژێر چاودێرییدان.

لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەگەر هاووڵاتییەک داخوازی هەبێت و لەسەر گرتنەوەی مافەکانی سووربێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر دەکرێ.

 

Paylas: