TR KU SO
FB X
Cîhan

جەواد زەریف هۆشداری دەداتە ئەمریکا " هەڕەشە هەڕەشەی لێدەکەوێتەوە "

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2019 19:12

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕاگەێندراوێکیدا سەبارەت بە هەڵدانی سێ کەشتی بۆشایی لە داهاتوو هۆشداری بە مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەدات

 محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند :

“لەڕاستیدا ئەوە ئەمریکا خۆی بڕیاری ٢٢٣١ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات بەو هۆیەوە لە دۆخێکدا نیە بتوانێت وانە بە کەس بدات. دەمەوێت ئەمە بە بیر ئەمریکا بێنمەوە: یەکەم، بڕیاری ١٩٢٩ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان مردووە. دووهەم، هەڕەشە هەڕەشەی لێدەکەوێتەوە، شارستانی بوونیش شارستانییەت”.

ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ مایک پۆمپێئۆ ڕاگەێندراوێکی سەبارەت بە کەشتی بۆشایی ئێرانەوە بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە :

“ڕژێمی ئێران، مووشەک و تەکنەلۆژیای پەیوەندیدار بەو گرووپە تیرۆریستیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبەخشێت کە سپۆنسەریان دەکات و کۆنترۆڵی کردوون. ئەمریکا بێدەنگ نابێت بەرامبەر بەو سیاسەتە ڕووخێنەرانەی ئێران ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی دەخاتە مەترسییەوە. ئامۆژگاری ئێران دەکەین کە تەواوی چالاکییەکانی خۆی تایبەت بە مووشەکی بالیستی بوەستێنێت، بۆ دەربازبوون لە سزای قوڵتری ئابووری و دیپلۆماتی چاوبخشێنێتەوە بەو هەڵدانە ئیستیفزازیەدا”.

Paylas: