جیاوازی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڕووسیا و ئەمریکا چییە ؟؟؟
پەیامی کورد ... جیاوازی ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڕووسیا و ئەمریکا چییە ؟؟؟
گشتگیری ڤیرووسی کۆرۆنا لە ڕووسیا وئەمریکا لەگەڵ یەک جیاوازیان هەیە .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، مێژوونووسی ئەمریکی " ستیڤن کۆئین " لە ووتووێژێکدا بۆ The Nation لەمبارەوە هەندێک زانیاری ڕاگەیاندووە .
پێشکەشکاری بەرنامەکە ڕایگەیاند : " زۆرێک لە کێشەکانی ئێمە وەکوو یەکن . بەشێکی گەورەی خەڵکی مۆسکۆ لە ماڵەکانی خۆیان دانیشتوون ، زۆرێک لە ئەمریکییەکان لە نیۆیۆرک و لۆسەنجلێس یش لەم دۆخەدان . نیگەرانی و سترێس دەربارەی هەڵئاووسان هەیە هەر بەو شێوەیە کە ئێمەش هەمانە و بە گشتی جیهان لەگەڵی دەرگیرە .
کۆئین لەگەڵ ئەودا ڕەزامەندی خۆی دەربڕی و ووتی کە کاردانەوەی ئەمریکییەکان ئاسایی و ڕووسەکانیش زۆر لەم ڕووداوە زۆر هاوشێوەیە . ئەو هەروەها جەختی کردەوە کە جیاوازیگەلێکیش بوونی هەیە .
هەروەها " ڕووسەکان بە تایبەتی مۆسکۆییەکان ، ڕووداوگەلی چاوەڕوان نەکراوی زۆریان چێشتوە و ئامادەییان بۆ مۆسیبەت لەوان دا بەشێوەی ژنێتیکی بوونی هەیە و ئەمە شتی جیاوازی هەرە دیاری ئەوانە .
ئەم مێژوونووسە هەروەها کرداری بەرپرسانی ناوچەیی ڕووسیا و ئەمریکای پێکەوە هەڵسەنگاند
ئەم مێژوونووسە هەروەها دەڵێ : " هەرچەندە کاردانەوە بەم گشتگیری و کێشەیە لە ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیادا جیاوازییان هەیە بەڵام بە گشتی هەموو سیاسەتمەدارەکان لەوێدا لە جیاوازی لەگەڵ یەکتردا بەرپرسیارن کە ڕای کارناسان لە بەرچاو بگرن ، لەمبارەوە ڕای کارناسانی پزیشکی و پزیشکانە . لە ڕاستیدا نابێت زانستی هەڵگیراو لە مرۆڤەکاندا لە بەرچاو نەگرین و لە بیری بکەین .