جێگری حەشدی شەعبی ... ئەمریکا جێگای متمانە نییە پلانی دەرچوونیان لە سووریا وە بۆ عێراق کۆنە
پەیامی کورد ... جێگری حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند پڕوو پاگەندەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ گواستنەوەی هێزەکانی لە سووریاوە بۆ عێراق پیلانێکی کۆنە.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی "السومریه نیوز"، ئەبوو مەهدی موهەندێس جێگری حەشدی شەعبی عێراق سەبارەت بە دەنگۆی میدیاکان بە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریاوە بۆ عێراق کاردانەوەی نیشان دا.
ناوبراو ئەمریکییەکان بە هۆکاری سەرەکی قەیرانی ناوچەیی و سەرکردایەتی تیرۆریزم دەزانێت و پڕوو پاگەندەیان بۆ گواستنەوەی هێز لە سووریاوە بۆ عێراق بە یارییەکی کۆن ناو برد .
موهەندیس هەروەها ڕایگەیاند: ترامپ ڕاشکاوانە باسی لەوە کردووە کە ئەمریکییەکان حەوت تریلیۆنیان لە ناوچەکەدا خەرج کردووە و هیچ سەرکەوتنێکیان مسۆگەر نەکردووە.
ئەوە فەرماندە باڵایەی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمریکییەکان بە هیچ چەشنێک جێی متمانە نین و برایانی کوردی ئێمە لە سووریادا ئاگاداری ئەو بابەتن.