جێگرەوەی تورکیا لە بەرنامی F-35 دیاریکرا
پەیامی کورد ... جێگرەوەی تورکیا لە بەرنامی F-35 دیاریکرا
کۆمپانیای ئەمریکی Northrop Grumman جێگرەوەی کۆمپانیای تورکیەیی لە بەرنامەی درووست کردنی فڕۆکەی شەڕکەری نەسڵی پێنجەم ی جۆری F-35 دەبێت .
بە پێی ڕاپۆرتێک Defense News ، کۆمپانیای ئەمریکی Northrop Grumman دەتوانێ جێگەرەوەی کۆمپانیای فڕۆکەوانی پیشەسزای ئاسمانی بۆشائیگەری تورکیەیی (TAI) بێت کە لە بەرهەم هێنانی کەل و پەلەکانی لاشەی دەرەوەی فڕۆکەی شەڕکەری نەسڵی پێنجەمی F-35 Lightning II بەشدار بێت ، ببێت .
لەم گۆڤارەدا هاتووە کە TAI دەستەبەرکەری ئاستی دووهەمە بۆ فڕۆکە ، لە حاڵێکدا کە زیاترین کەل و پەلی لاشەی دەرەوەی فڕۆکەکە لە لایەن Northrop Grumman ەوە بەرهەم دەهێندرێت .
بەرگری نیووز نووسیویەتی : ئەگەری زۆری هەیە کە Northrop Grumman بەرهەم هێنانی ئەم کەل و پەلانەی تا کاتی دۆزینەوەی دەستەبەرکەرانی دیکە لە جیاتی TAI بگرنە ئەستۆ .