TR KU SO
FB X
Cîhan

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواکارییەک ڕادەگەێنێت

سارا
Yazar
📅 15 Ağustos 2020 21:00

پەیامی کورد     ...     جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داواکاری لێکۆلینەوەی ڕوونە سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت

بە پێی ڕاپۆرتێک دەیڤید هیل جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا داواکاری لێکۆڵینەوەی " ڕوون ، هەمە لایەنە و جێگای باوەڕ " سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەیرووت بوو . . بە ووتەی بەرپرسانی لۆبنانی ، ١٥ میلیارد دۆلار بۆ سەر لە نوێ درووست کردنەوەی بەیرووت پێویستە 

هیل هەروەها ووتی : سەبارەت بە تەقینەوەیەک کە ١٧٢ کوژراو و٦ هەزار کەس زیاتر برینداری بە دوای خۆیدا بە جێ هێشت دەبێ لێکۆڵینەوەی بەرفراوان و ڕوون ئەنجام بدرێت تاکوو هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت ، ئێمە ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەو کاتە کە هەر شتێک لە هەر شوێنێکەوە بگاتە بەندەری بەیرووت یا سنوورەکانی لۆبنان و لە کۆتایی دا بەم ڕووداوە دڵتەزێنە بگات .

Paylas: