Cîhan
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لەوباوەڕەداین دەتوانین قەتەر بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل ڕازی بکەین
پەیامی کورد ... جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لەوباوەڕەداین دەتوانین قەتەر بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل ڕازی بکەین .
تیمووتی لاندێرکینگ ، جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە کاروباری ووڵاتانی عەرەبی ناوچەی کەنداوی فارس ووتی کە واشینتۆن لەمباوەڕەدایە کە دەتوانێ قەتەر بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئیسرائیل ڕازی بکەین .
بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە ئەمریکییە هەروەها ووتی کە دەوحە کارنامەیەکی لە بواری پەیوەندی لەگەڵ تەلئەڤیڤ هەیە .
میدیاکانی قەتەری لە زاری ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ڕایانگەیاند ، ئێمە هیوامان هەیە کە هەموو ووڵاتانی عەرەبی کەناری کەندوی فارس و ووڵاتانی ناوچەکە پەیوەندی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکەنەوە .