جمووجووڵی سەربازی گومان ئاوی ئەمریکا لە پاڵ ئێران
پەیامی کورد ... جمووجووڵی سەربازی گومان ئاوی ئەمریکا لە پاڵ ئێران
بە پێی هەواڵگەلی بڵاوکراوەمان ، ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا جمووجووڵی سەربازی بەرفراوانی لە ماوەی دوو سێ هەفتەی ڕابردوودا لە عێراق و ناوچەکە دەست پێکردووە و لە حاڵێکدا کە هەموو جیهان بە دەردی کۆرۆناوە دەناڵێنن و گرفتاری ئەم بەڵایەن ، ئەمریکا ژمارەیەکی بەرفراوانی هێز و کەل و پەلی سەربازی لە هەموو جۆرێک لە عێراق و هەم لە ناوچەکە جێگیر کردووە .
هەروەها لە حاڵێکدا کە هەموو جیهان ئەمریکایان خستووەتە تەنگانەوە تاکوو گەمارۆوەکانی تاک لایەنەی دژی ئێران هەڵگیرێت و ئیزن بدات ئەم ووڵاتەش لەگەڵ وولاتانی دیکە لەگەڵ ڤیرووسی کۆرۆنا بجەنگێت کە هەموو مرۆڤایەتی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە ئەگەری زۆر هەیە کە بەرپرسانی ئەمریکا بیانەوێت دەست بە کارێکی نوێ و مەترسیدارەوە بدەن تاکوو بیر و ڕای جیهانیان لە ڕووداوێک کە ئەمڕۆ ئەمریکای خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە دوور بکەنەوە .
سەرەڕای سەرکەوتنەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بواری بردنە سەرەوەی ئاستی دۆخی ئابووری و کەمکردنەوەی بێکاری لەو ووڵاتەدا بەڵام لە بواری تەندرووستی و سڵامەتی گشتیییەوە دەتوانێ ببێتە هۆی گەورەترین گورز لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بۆ ئەو .
بە بڕوای هەموو کارناسان بە دووری دەزانن کە ترامپ بیەوێت بەرەو شەڕێکی تەواو عەیار بڕاوت لەگەڵ ئێران چوونکە ئەم شەڕە دەتوانێ تیری کۆتایی بێت لە سەر داهاتووی هەڵبژاردنەکەی ئەودا ، بەڵام ئەوەی کە بتوانێ گورزێک لە ئێران بوەشێنێت و ئێرانیش نەتوانێ ووڵامێک بداتەوە دەتوانێ بە قازانجی ئەو تەواو ببێت .