TR KU SO
FB X
Cîhan

هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە توونس بەڕێوەچوو، (8%) بەشداریان كرد

Navas Jan
Admin
📅 18 Aralık 2022 23:58


پەیامی کورد... هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە توونس بەڕێوەچوو، (8%) بەشداریان كرد

دەسەڵاتی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی تونس ڕایگەیاند، لەكۆی زیاتر لە نۆ ملیۆن دەنگدەر ڕێژەی بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیەكەی ئەو وڵاتە تەنها (8.8%) بووە.

بەپێی راگەیەندراوی دەسەڵاتی هەڵبژاردنی تونس ڕێژەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ئەو وڵاتە لە (8.8%) بووەو رێژەی بەشداری دەنگدەرانی ژنانیش لەو هەڵبژاردنەدا لە (34%) تێپەڕی نەكردوە، هاوكات بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنەكە نزیكەی (8.3) هەزار كەس دەنگیان داوە.

هاوكات چەند هۆكارێك بۆ بایكۆتكردنی ئەو هەڵبژاردنەوە خراوەتەڕوو، ئەوانیش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن (قەیس سەعید) سەرۆك كۆمارەوە، هاوكات بەهۆی ئەوەی (25) تەموزی ساڵی رابردوو كارەكانی پەرلەمانی راگرت و پارێزبەندی لە پەرلەمانتاران سەندەوە.

Paylas: