Cîhan
حەفت زیارەتکاری دیكەی ئێرانی بونە قوربانی
پەیامی کورد... حەفت زیارەتکاری دیكەی ئێرانی بونە قوربانی
بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەپارێزگای واست، حەفت زیارەتکاری ئێرانی بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاندوە: بەهۆی رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا و سووتانی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان حەفت کەسی ئێرانی گیانیان لەدەستدا.
ئەوەشی وتوە : ئەو ئۆتۆمبێلەی سووتاوە زیارەتککارانی ئێرانی هەڵگرتووە لە ناوچەی بەدرە لە پارێزگای واست تووشی رووداوەکە بووە، کە بەهۆیەوە حەفت زیارەتکار گیانیان لەدەستدا.