TR KU SO
FB X
Cîhan

حاجی زادە : دوژمن هەوڵی خراپەکاری لە بەشی مووشەکەکانمان دەدەن

سارا
Yazar
📅 25 Şubat 2019 23:22

پەیامی کورد  ...  سەردار حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی گەردوونی سوپای پاسداران ڕایگەیاند کە ماوەیەکە زانیومانە کە دوژمن لە سنوورە مووشەکییەکانمان بۆ خراپەکاری هەوڵ دەدەن .

بە پێی زانیارییەکان ، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی گەردوونی سوپای پاسداران ڕایگەیاند : ئێمە چەند ساڵە زانیومانە کە دوژمن لە سنوورە مووشەکییەکانمان بۆ خراپەکاری هەوڵ دەدەن بەڵام دەنگیمان دەرنەهێناوە .

هەروەها ووتی " بە تێپەڕینی کات دۆخەکە گۆڕاوە . دەبێ قەبووڵی بکەین کە هەڕەشەکان بەردەوامە و دەبێ بزانین هەموو هەڕەشەکانیش سەربازی نییە .لەوانەیە بتوانین بڵێین هەڕەشە ناسەربازییەکان ئەمڕۆ چەندین بەرابەری هەڕەشە سەربازییەکانە .

حاجیزادە هەروەها جەختی کردەوە : دوژمن ئێستا ڕایگەیاندووە کە بە دوای خراپەکارییە لە سنووری مووشەکی ئێمەدا . ئێمە چەندین ساڵە کە ئەم بابەتەمان زانیوە بەڵام دەنگمان دەرنەهێناوە . ئەوان هەوڵیان دەدا تاکوو لە هەدێک شوێنی پارچەکاندا خراپەکاری بکەن و مووشەکەکان لە ئاسمانەوە بتەقێتەوە . بەڵام تاکوو ئێستا نەیانتوانیوە هیچ هەلەیەک بکەن . چوونکە ئێمە لە پێشتر دا پێش بینیمان کرد و لەم بەشەدا مقاومەمان درووست کرد  .

یەکێک لە بوارەکانی دژمن لە بەشی ئابوورییە کە لەم بەشەدا بە پێش گرتن لە فرۆشتنی نەوت و ئاڵۆگۆڕی ئەرز کارەکەی خۆیان دەست پێکردووە .بە هەمان شێوە کە ئێمە مووشەکەکانمان دەبینە جێگایەک کە زیانی پێ نەگات ، ئابووری دەبێ بەهێز بێت .  

Paylas: