Cîhan
یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ڕاگرت
پەیامی کورد … یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌موو هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ڕاگرت
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند: هه‌موو هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئه‌فغانستان ڕاده‌گیرێن، تا ئه‌و كاته‌ی له نیازی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان، تێده‌گه‌ن.
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند: هه‌موو هاوكارییه ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت بە ئه‌فغانستان ڕاده‌گیرێن، تا ئه‌وكاته‌ی نیازه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی: به‌نیازبووین له‌ماوه‌ی حەوت ساڵی داهاتوو، ملیارێك یۆرۆ بۆ ئه‌فغانستان دابین بكه‌ین، به‌ڵام به بڕیارێك ئه‌و پاره‌یه ڕاگیراوە، تا ئه‌وكاته‌ی تاڵیبان پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت.