TR KU SO
FB X
Cîhan

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٥ سەرنشینەوە بەر بووەوە

Navas Jan
Admin
📅 09 Haziran 2022 21:09

پەیامی کورد... هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکا بە ٥ سەرنشینەوە بەر بووەوە

هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج سەربازی هێزی دەریایی تێدابوو، لە باشووری کالیفۆرنیا لە سنووری وڵاتی مەکسیک کەوتە خوارەوە و تا ئێستا چارەنووسی ئەو پێنج سەربازە نادیارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەدا، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی ئەمریکی کە پێنج سەربازی هێزی دەریایی تێدابووە، لە باشووری کالیفۆرنیا کەوتووەتە خوارەوە.

باسی لەوەشکردووە، هەلیکۆپتەرەکە سەر بە یەکەکانی ئاسمانی مارێنز بووە و پێنج سەربازی ئاسمانی ئەو یەکەیەی تێدا بووە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنووسی ئەو سەربازانەوە نییە.

دەشڵێت، فریاگوزاری بە پەلە گەیەندراوەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە.

ڕاگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، فڕۆکەکە لە جۆری ئێم فی ٢٢ بی ئۆسبرییە و خاوەنی تەکنۆلۆژیای فڕین و نیشتنەوەیە بە ئاڕاستەیەکی ڕاست و باڵی جوڵاوی هەیە کە دەتوانرێت بەرەو سەرەوە ئاراستە بکرێت بۆ ئەوەی توانای مانۆڕ کردنیان بە ئاراستەی پێشەوە بە هەلیکۆپتەرەکە بدات تا بە شێوەی ئاسۆیی وەک فڕۆکەیەکی ئاسایی بفڕێت.

لەبارەی هەبوونی ماددەی تەقینەوە لە ناو فڕۆکەکەدا، سوپای ئەمریکا ڕەتی کردەوە هیچ ماددەیەک لە هەلیکۆپتەرەکەدا هەبێت توانای تەقینەوەی هەبێت.

 

Paylas: