TR KU SO
FB X
Cîhan

حۆکمی لە سێدارەدان بۆ سیخۆڕێکی سازمانی سی ئای ئەی لە ئێران دەرکرا

سارا
Yazar
📅 05 Şubat 2020 01:25

پەیامی کورد   ...   حۆکمی لە سێدارەدان بۆ سیخۆڕێکی سازمانی سی ئای ئەی لە ئێران دەرکرا .

ووتەبێژی دەزگای قەزایی ڕایگەیاند : حۆکمی لە سێدارەدانی ئەمیر ڕەحیم پوور بە تاوانی سیخۆڕی کردن بۆ ئەمریکا پشتڕاست کرایەوە و جێ ڤە بە جێ دەکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، غۆڵامحسێن ئیسمائیلی ووتەبێژی دەزگای قەزایی لە دانیشتنێکی میدیایی دا لە ووڵادانەوەی بە پرسیارێ سەبارەت بە هەواڵی ئازاد کردنی عیسا شەریفی ڕایگەیاند : هەواڵی ئازادی ئەم کەسە درۆیە و تکایە پێش بڵاو کردنەوەی هەر هەواڵێک ڕاستی و درووستی یەکی باش بزانن . ئیسمائیل هەروەها ئاماژە داوە یەکێک لە سیخۆڕەکان ئەمیر ڕەحیم پوور کە سیخۆڕی سیا بووە و جگە لە پەیوەندی لەگەڵ دەزگای سی ئای ئەی لەوان حەق دەستی زۆر گەورەی وەرگرتووە وەکوو مافی ماندوو بوونەکانی و ئەو هەوڵانەی کە داویەتی بەشێک لە زانیارییە ئەتحمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە دەستڕەسی دەزگاکانی ئەمریکا بووە بۆ شناسانی کردن ، کە دواتر مەحکەمە کراوە و بە لە سێدارەدان حۆکم درا لەبەر ئەوەی کە دیوانی باڵای ووڵات حۆکمی ئەم سیخۆڕەی ئەمریکاییەی پشتڕاست کردووەتەوە و بەم زووانە حۆکمەکە ئەنجام دەدرێت .

Paylas: