TR KU SO
FB X
Cîhan

هەژماری چاکبووەوەکانی کۆرۆنا ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات

سارا
Yazar
📅 14 Eylül 2020 13:37

پەیامی کورد     ...   هەژماری چاکبووەوەکانی کۆرۆنا ئاستی پێوانەیی تۆمار دەکات

ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا گەیشتوەتە ٢٤١ هەزار کەس، کۆی تووشبوانی پەتاکەش لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٢٩ ملیۆن و ١٨٥ هەزار کەس.

بەگوێرەی دوایین ئامار ژمارەی تووشبوانی ڤیرووسی کۆرۆنا، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتوەتە ٢٩ ملیۆن و ١٨٥ هەزار و ٧٧٩ کەس، لەو ژمارەیەش ٢١ ملیۆن و ٣١ هەزار و ١٦ کەس چاکبوونەتەوە و ٩٢٨ هەزار و ٢٨٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی تووشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و ٧٠٨ هەزار و ٤٥٨ تووشبوو.

هاوکات لە ئێران لەگەڵ بەردەوامی بڵاوبوونەوەی پەتاکە، بەڵام رۆژانە ژمارەی ئەو کەسانەی چاکدەبنەوە بەرەو زیادبون دەچێت، بە جۆرێک لە کۆی  ٤٠٢ هەزار و ٢٩ تووشبوو، ٣٤٦ هەزار و ٢٤٢ کەس چاکبوونەتەوە، لەسەر ئاستی ووڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و تا ئەمڕۆ ٥٧٦ هەزار و ٦٩٧ کەس توشی پەتاکە بون.

Paylas: