حەماس هۆشداری دەداتە ئیسرائیل " دەست لە سەر دەست دانانێین "
پەیامی کورد ... حەماس هۆشداری دەداتە ئیسرائیل " دەست لە سەر دەست دانانێین " .
ووتەبێژی حەماس جەختی کردەوە کە ئەوان لە بەرامبەر داگیرکارییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر خەتی غەززە بێ دەنگ دانانیشن .
بە پێی ڕاپۆرتێک لە سوا ، عەبدۆللەتیف قانووع ووتەبێژی بزووتنەوەی حەماس لە کاردانەوە بە بۆمبارانەکانی ئەم دواییەی خەتی غەززە لە لایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل ەوە ووتی : زیادبوونی ئاڵۆزی و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بەرامبەر بەردەوامی بەرەنگاربوونەوەکانی ئێمە بۆ کۆتایی هێنان بەم گەمارۆیە ١٤ ساڵەیەی نابێت .
قانووع هەروەها ووتی : ئیسرائیل هیچ چارەیەکی جگە لە کۆتایی هێنان بەم گەمارۆیە نییە . ماوەیەکی زۆرە کە ئەم گەمارۆیە زاڵمانەیە دژی ئەم نەتەوە دەکریت . بەربژێرەکانی ئێمە لە بەر دەستن و هیچ کاتێک ڕاناوەستێت . بە فشارەکانی خۆمان بۆ سەر ئیسرائیل بەردەوامی دەدەین و ئامادەی وولامدانەوە بەم کارانەین .