TR KU SO
FB X
Cîhan

حەماس سەبارەت بە گۆڕانکاری میدیاکانی عەرەبی بە عێبری هۆشداری دەدات

سارا
Yazar
📅 17 Temmuz 2020 17:49

پەیامی کورد      ...    حەماس سەبارەت بە گۆڕانکاری میدیاکانی عەرەبی بە عێبری هۆشداری دەدات "  

حەماس هۆشداری دەداتە میدیاکانی عەرەبی و داخستنی " کەناڵی العربییە لە غەززە "

وەزارەتی ووڵات لە غەززە لە ژێر چاودێری بزووتنەوەی حەماس چالاکی هەیە ، چاکی کەناڵەکانی سەعوودی العربیە و الحدث ی ، بە هۆکاری دەستوەردانی ئەوان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی درۆ و ساختەکاری دژی مقاومەی فەلەستین قەدەغە کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە الجزیرە بە پێی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ووڵاتەوە ، ئەم قەدەغەیە دوای ئەوە ڕوویدا کە ئەم دوو کەناڵە سەعوودییە ڕاپۆرتگەلێکی درۆیی یان سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی باندێک بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل بڵاو کردبووەوە . حەماس ئەم هەواڵەی ڕەت کردبووەوە و ئەوی بە ساختە و درووست کراو ناوبردبوو .

بە ووتەی یەکێک لە کارمەندانی العربیە ، ئەم قەدەغەیە بریتییە لە هەر کەس یا کۆمپانیایەک کە خزمەتگوزاری بە کەناڵەکانی العربیە و الحدث پێشکەش بکات یش دەبێت .

ڕۆژنامەنووسێک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی : حەماس ئەم بڕیارەی کە لە لایەن کەناڵی العربیە و وێب سایتی ئەوەوە بلاو کراوەتەوە ، ڕاگەێندراوە .

ئەم ڕاپۆرتە هەروەها دەڵێ : حەماس بڕیاری داوە هەەر دامەزراوە یەک کە بەم دوو کەناڵە خزمەتگوزاری میدیایی ڕادەست بکات ، جەزا و حۆکم دەدات .

هەروەها حەماس سەبارەت بە گۆڕانکاری میدیاکانی عەرەبی بە عێبری هۆشداری دا

Paylas: