هەموو بەرهەمە درووستکراوەکانی تورکیا لە فرۆشگاکانی عەرەبستان هەڵدەگیرێن و قەدەغە دەکرێن
پەیامی کورد ... هەموو بەرهەمە درووستکراوەکانی تورکیا لە فرۆشگاکانی عەرەبستان هەڵدەگیرێن و قەدەغە دەکرێن
لە پەنیرەوە بگرە تاکوو قاوە ، فرۆشگاکانی عەرەبستانی سەعوودی هەول دەدەن بەرهەمەکانی درووستکراوی تورکیا لە قەفەسەکانی خۆیان لابدەن و وەکوو قەدەغەی لێبکەن .
بە پێی راپۆرتێک لە فڕانس ٢٤ ، لە دوای داواکاری چەندین بەرپرسی سیاسی و ئائینی لە عەرەبستانی سەعوودی بۆ گەمارۆدانی بەرهەمەکانی درووستکراوی تورکیا ، فرۆشیاران هەوڵ دەدەن بەرهەمگەلی درووستکراوی ئەم ووڵاتە لە بەر دەستی کڕیاران دوور بخەنەوە و قەدەگەی بکەن . ئەم هەوڵە لە حاڵێکدا ڕوودەدات کە پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و تورکیا گەیشتووەتە خراپترین دۆخی خۆی لە چەند دەیەی ڕابردوودا
جێگای ئاماژەدانە سەرۆکی ژووری بازرگانی عەرەبستان داواکاری ڕاوەستاندنی هاوردەکردنی هەموو کەل و پەلێکە لە تورکیاوە .