Cîhan
ڕۆحانی : ئێـمە بۆ بەرهەمهێنانی مووشەک مووڵەت لە کەس وەرناگرین
پەیامی کورد ... سهرۆکكۆماری ئێران ڕایگەیاند ئێمە بۆ به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌ك مووڵه‌ت له هیچ كه‌سێک وه‌رناگرین.
ئەمڕۆ ١١ـی فێبریوەری ٢٠١٩ به بۆنه‌ی یـادی “چـل ساڵه‌ی شۆڕشی ئێران”ـه‌وه، ئاهه‌نگ له سه‌رانسه‌ری ئەو ووڵاتەدا به‌ڕێوه‌چوو و حه‌سه‌ن روحانی بەشداری لەو ئاهەنگە کرد و وتارێکی بۆ ئامادەبووان پێشکەش کرد.
لە بەشێکی وتارەکەیدا وتی، “ ئێران بۆ درووست کردنی جۆرەکانی مووشەکی دژە زرێپۆش، جۆرەکانی مووشەکی زەوین بۆ دەریا و دەریا بۆ دەریا و زەوین بە زەوین و زەوین بۆ ئاسمان مووڵەتی لەکەس وەر نەگرتووە و وەریشی ناگرێت. ”.
هاوکات روحانی لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند کە ئەنجامدانی ئەم یادە و بەشداربوونی گەلەکەی لەو یادە ئاماژەیە بۆ شکستهێنانی پیلانەکانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل.