TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆحانی: ئەمریکا تێچوویەکی زۆر قورس دەدات

سارا
Yazar
📅 04 Ocak 2020 23:26

پەیامی کورد    ...    ڕۆحانی لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند : ئەمریکا باجێکی زۆر قورس دەدات .

سەرۆککۆماری ئێران ، حەسەن ڕۆحانی لەم چاوپێکەتنەدا ڕایگەیاند : کوژرانی قاسم سلیمانی خەڵکەکەی ئێمە بەهێزتر دەکات و لە هەموو کات زیاتر تێدەکۆشن .

هەموو ووڵاتانی ناوچەکە دەبێ بگەنە ئەم باوەڕە تا کاتێک کە ئەمریکا لە ناوجەکەدا بمێنێت ، ئەوە ووڵاتانی ناوچەکە ڕووی ئارامی بە خۆیانەوە نابینن .

بەرپەسیاریەتی هەموو پاشهاتەکانی ئەم هەوڵە تیرۆریستییە لە ناوچەکە لە سەر شانی ئەمریکا دەبێت و لەمبارەوە باجێکی زۆر قورس دەدات .

Paylas: