پێکهێنانی شەورای هەماهەنگی ئاستی باڵا لە عەرەبستان و پاکستان
پەیامی کورد ... عەرەبستانی سەعوودی و پاکستان ، ڕۆژی دووشەممە سەبارەت بە درووست کردنی شەورای هەماهەنگی لە ئاستی باڵا لە بن دەسەڵات و بەرێوەبەرایەتی وەلیعەدی سەعوودیە شازادە بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان عۆمران خان هەوڵیان دا .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا کۆتایی چاوپێکەوتنی دوو لایەنەی وەلیعەدی سەعوودیە بۆ ئیسلام ئاباد دا بەم جۆرە هاتووە :
لە بەشێکی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووە : " لە چوارچێوەی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکان لە بوارە جیاوازەکاندا بڕیاری پەیوەند بە نووسراوەکانی شەورای هەماهەنگی هاوبەش لە ئاستی باڵادا گیراوەتە بەر . "
هەروەها وەلیعەهدی سەعوودیە و سەرۆکوەزیرانی پاکستان ، " بەهێزکردنی هاوکاری سەرمایەگوزاری و تیجاری " و هەروەها زیادکردنی هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تیرۆریزم یان جەخت کردەوە .
ڕیاز و ئیسلام ئاباد لە سەر گرینگی " بەهێز کردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ئەفغانێستان بۆ گەڕانەوەی میلیۆنان مەهاجێری ئەفغانی لە ووڵاتانی دراوسێ دا جەختیان کردەوە .
کەناڵی " الاخبار “ ڕایگەیاند : وەلیعەهدی سەعوودیە ، پاکستان ی بە جێ هێشت . لەم سەفەرەدا ، ئەو لەگەڵ سەرۆکوەزیران عۆمران خان ، سەرۆککۆمار عارف عەلەوی ، بەرپرسی دەزگای گشتی هێزەکانی وەزوینی ئەرتەشی ووڵات چاوپێکەوتنی هەبوو .
لە ڕۆژی یەکەم دا لایەنەکان هەشت ڕێکەوتننامەی لە بواری ووزە ، پێرۆکیمیا ، پیشەسازی مەعدەن بە ڕێژەی گشتی ٢٠ میلیار دۆلاریان واژوو کرد .