TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆحانییەکی وەهابی بەناوبانگی یەمەنی لە مەککە لە ماڵەوە بەند دەکرێت

سارا
Yazar
📅 23 Temmuz 2020 15:40

پەیامی کورد      ...      ڕۆحانییەکی وەهابی بەناوبانگی یەمەنی لە مەککە لە ماڵەوە بەند دەکرێت .

هەژماری " دەستبەسەر کراوەکانی دیدگا " ڕایگەیاند : بەرپرسانی سەعوودی ، شێخ عەبدۆلمەجید الزندانی شێخ ی یەمەنی لە دوای بانگهێشت کردنی بۆ لێکۆڵینەوە و پرسیار لە ماڵەکەی لە مەککە بەند کرد .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم هەژمارە تویتەرییە کە بابەتی ئازادی بەیان و بیروڕای لە عەرەبستانی سەعوود بەدواداجوونی بۆ دەکات ڕایگەیاند : " لە لێدانەوە و شیکردنەوەی ئەوەی کە ماوەیەک پێش ئێستا دەربارەی شێخ عەبدۆلمەجید الزندانی بڵاکرایەوە و دواتر بۆ بڵاوکردنەوەی باقی ووردەکارییەکان پاکمان کردەوە و لە ووڵام بە قسەکانی منداڵەکانی کە شێخ لە ماڵەکەی لە مەککەیە ، دەبێ بڵێین کە شێخ لە دوای ئەوەی کە ماوەیەک لە ناوەندی لێکۆڵینەوە لە ژێر چاوەدێری دابووە ئێستا بە پێ بەستاری و لە حاڵێکدا کە تەلەفۆنەکەی کۆنترۆڵ دەکرێت ، لە ماڵەکەی لە ژێر چاودێری و بەندی ماڵەوەیە بەسەر دەبات .

ئەم هەژمارە تویتەرییە هەندێک پێش ئەوەی نووسراوە کە هێزەکانی سەعوودییە الزندانی یان دوای لێکۆڵینەوە دەست بەسەر کردووە 

عەبدۆلمەجید الزندانی سیاسەتمەدار و واعێزی یەمەنی و هەروەها بۆنیانگۆزاری زانکۆی الایمان لە یەمەنە کە پێشتر بە دەرکردنی فەتوایەک لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جەنجاڵێکی گەورەی بەرپا کردووە .

ئەو کە یەکێک لە وەهابییوونی توندڕەوی هەژمار دەکرێت ساڵی ڕابردوو ش بە دەرکردنی فەتوایەک لە تۆفانی هاوپەیمانی سەعوودی لە یەمەن پالپشتی کردبوو .

 

Paylas: