TR KU SO
FB X
Cîhan

هەنگاوەکانی پەمپیۆ دژ بە ئێران دەستپێکرد

📅 19 Mayıs 2018 14:05

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردووی شاری کازرون هەڵکەوتوو لە پارێزگای فارس، لە تویتێکدا نووسی: کوژرانی سێ خۆپێشاندەر لە ناڕەزاییەکانی ئەم شارە و داخستنی هێڵەکانی ئینتەرنێت، ناوەڕۆکی راستەقینەی رژێمی ئێرانی دەرخست.

 

مایک پەمپیۆ، باڵاترین بەرپرسی ئەمریکایە، کە تاکوو ئێستا بەرامبەر بە رووداوەکانی شاری کازرون هەڵوێستی وەرگرتووە.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: ئێـمە پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەن، لە کاتێکدا لە دژی حکومەتێکی سەرکەوتکەر وەستاونەتەوە.

بە گوتەی شایەتحاڵان و چالاکانی مافی مرۆڤ، لە سەرکوتی خۆپێشاندانەکانی شاری کازرون، بە لانی کەمەوە سێ هاوڵاتی کوژراون و دەیان کەسیش بریندار و دەستبەسەر کراون.

بە گوتەی پارێزگاری فارس، تەنها یەک کەس لە خۆپێشاندەران کوژراوە.

 

Paylas: