TR KU SO
FB X
Cîhan

ڕۆحانی سەردانی ئەمریکا دەکات

سارا
Yazar
📅 18 Eylül 2018 14:48

ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرک دەکات.

لە هەواڵێکدا بەهرام قاسمی، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە میانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە بەرجامدا و ووتی : دانوستانەکان لە نێوان ئێران و ووڵاتانی ئەورووپایی دا بە باشی درێژەی هەیە و ئێمە هیوادارین لە پەڕاوێزی کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وەزیرانی دەروەی ئێران و چوار ووڵاتی دیکەی بەرجام پێکەوە دیدار بکەن تاکوو بەرنامەکانی خۆیان بۆ ڕازی کردنی لایەنی ئێرانی بخەنە بەردەست.

قاسمی هەروەها سەبارەت بە دیداری جۆن کێری و زەریف ووتی : کێری لە ئێستادا بەرپرس نییە و ئەم دیدارانە دیداری فەرمی نین و لە کۆنیشەوە ئەم جۆرە دیدارانە ئەنجام بووە، ناکۆکی لەمبارەوە بابەتێکی ناوخۆیی ئەمریکایە و ئێمە نامانەوێت دەستێوەردانی تێدا بکەین و قسەی لە سەر بکەین. هەمیشەش لەم دیدارانە باسی بەرجام کراوە نەک شتی دیکە.

هەروەها لە سەر سەردانی ڕۆحانی بۆ ئەمریکا ووتی : ئەوەندەی من ئاگادار بم سەرۆککۆمار بەشداری کۆبوونەوەی کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە نیۆیۆرک بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، ئێمە ئەمە بە دەرفەتێک بۆ ئێران دەزانین و لە ئاستی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە بەشداری تێدا دەکەین. لە پەڕاوێزی ئەم کۆبوونەوەش دیدار لە ئاستی سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوە لەگەڵ ووڵاتانی دیکە ئەنجام دەدرێت.

ووتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئێران له‌باره‌ی  قسەکانی مایک پۆمپێئۆ لەم دواییە ووتی: ئێمە زۆر گوێ بەم لێدوانانە نادەین کە بەردەوام دووپات دەکرێتەوە و ئامانجیشی شێواندنی پەیوەندی ئێرانە لەگەڵ ووڵاتانی جیهاندا

Paylas: