TR KU SO
FB X
Cîhan

هیندستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەمریکا دەکڕێت

Navas Jan
Admin
📅 19 Haziran 2023 20:27

پەیامی کورد... هیندستان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەمریکا دەکڕێت

پێش سەردانی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ ئەمەریکا رەزامەندی درا لەسەر کڕینی 31 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە بەهای سێ ملیار دۆلار.

ئەنجوومەنی دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی هیندستان بەر لە سەردانی نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ ئەمەریکا رەزامەندی دەربڕی بۆ کڕینی 31 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە ئەمەریکا بە بەهای سێ ملیار دۆلار کە توانای فڕینی بەرزیان هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر.

Hindustan Times بڵاوی کردەوە ئەنجوومەنی دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی هیندستان بە سەرۆکایەتی راجنات سینغ، وەزیری بەرگریی، رەزامەندی دەربڕیووە بۆ کڕینی 15 فڕۆکەی جۆری "MQ-9B SeaGuardian" و 16 فڕۆکەی جۆری "MQ-9B SkyGuardian" بە مەبەستی بەهێزکردنی توانای بەرگری هێزە دەریایی و وشکانییەکانی وڵاتەکە.

ئەم رەزامەندی دەربڕینە، بەر لە سەردانی سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ ئەمەریکا بووەتە جێی سەرنج.

ئاماژە بەوە دراوە کە کڕینی 31 فڕۆکەکە بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار لەسەر هیندستان دەوەستێت.

Paylas: