TR KU SO
FB X
Cîhan

هیندستان ناوی وڵاتەکەی دەگۆڕێت بۆ بەهارات

Navas Jan
Admin
📅 05 Eylül 2023 21:13

پەیامی کورد... هیندستان ناوی وڵاتەکەی دەگۆڕێت بۆ بەهارات



حکومەتی هیندستان بڕیاریدا بە گۆڕینی ناوی وڵاتەکەیان لە هیندستانەوە بۆ “بەهارات”، چاوەڕێدەکرێت پەرلەمانی وڵاتەکەش پەسەندی بکات.

بڕیارەکەی حکومەتی هیندستان بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە دێت، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەڵێن، “هیندستان” ناوێکە کە داگیرکەرانی ئەو وڵاتە سەپاندوویەتی بەسەریاندا.

بەپێی میدیای هیندستان، بەم نزیکانە پەرلەمانی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و بڕیارەکە پەسەند دەکات.

هەروەها لە بانگهێشتنامەی کۆمەڵەی G7دا بۆ سەرۆکی هیندستان بە سەرۆکی “بەهارات” ناوبراوە.

ئەم هەنگاوەی هیندستان لەکاتێکدایە گروپێکی ئۆپۆزسیۆن لەو وڵاتەدا ناویان لەخۆیان ناوە هیندستان.

Paylas: