ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هۆشدرای دەداتە ئیسرائیل
تایهبروك زهریهون، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسیی هۆشدارییدا كه دۆخی غه‌ززه ڕه‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا خراپتر ببێت، داوای له ئیسرائیلیش كرد له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌كاندا به‌رپرسیارێتییه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌دوای كوشتنی لانیكه‌م ١٥ فه‌ڵه‌ستینی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیله‌وه له كه‌رتی غه‌ززه، له‌سه‌ر داوای كوێت كۆبوویه‌وه.
دیپلۆماته‌كان باسیان له‌وه‌كرد كه داواكراوه دوای كۆبوونه‌وه داخراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ڕاگه‌یندراوێكی هاوبه‌ش په‌سه‌ند بكرێت و بڵاوبكرێته‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیوه له‌سه‌ری رێكبكه‌ون، بڕیاری كۆبوونه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی كراوه داوه.
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سیاسی، تایهبروك زهریهون له گوته‌یه‌كدا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌و ڕێپێوانانه‌دا كه له غه‌ززه ڕێكخراون ژماره‌یه‌كی زۆری خۆپیشانده‌ران دوور له هێڵی سنووریی وه‌ستاون و له رووداوه توندوتیژهكانهوه نه‌گلاون، هاوكات ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان به‌ردیان هه‌ڵداوه.
زهریهون هۆشداریی ئه‌وه‌یدا كه “دۆخی غه‌ززه ره‌نگه له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا خراپ ببێت” و به‌پێویستی زانی هاووڵاتییان سڤیل و منداڵان نه‌كرێنه ئامانج.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: “پێویسته ئیسرائیل له‌چوارچێوه‌ی مافه‌كانی نێوده‌وله‌تی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌كاندا به‌رپرسیارێتییه‌كانی جێبه‌جێ بكات”.