هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بەبەهای سێ ملیۆن دۆلار چەکی رادەستی عێراق کرد
پەیامی کورد … هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بەبەهای سێ ملیۆن دۆلار چەکی رادەستی عێراق کرد
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، به‌بڕى سێ ملیۆن دۆلار چه‌ك وته‌قه‌مەنى راده‌ستى هێزه عێراقییه‌كان كردووه .
ئەمڕۆ سێشەممە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، پێگه‌ى سه‌ره‌كى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به بڕى سێ ملیۆن دۆلارى ئه‌مریكى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێودەوڵەتی دژی داعش وه‌رگرتووه .
لەبارەی هۆکاری پێدانی ئەم چەکانەوە، لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە، مه‌به‌ست له پێدانى ئه‌م كه‌ره‌ستانه بۆ عێراق پاڵپشتى كردنیه‌تى بۆ له ناوبردنى داعش، ئەمەش وەک بەشێک له پرۆگرامی س‌ندوقى پاڵپشتی مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش كه له ٢٠١٤ جێبه‌جێ كرا، له‌لایه‌ن بودجه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرییەوە دابین ده‌كرێت .
هاوپەیمانی نیودەوڵەتی دژی داعش، لەساڵی ٢٠١٤دا و پاش سەرهەڵدانی گروپی چەکداری داعش لە عێراق و سوریا، بەسەرۆکایەتی ئەمریکا سەریهەڵدا و تیایدا، هاوکاری لۆجستی و مەشق و راهێنان پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکرا بە ئامانجی روبەروبوونەوەی گروپی چەکداری داعش.