هاوپهیمانی نێودهوڵهتی باس لە کوژرانی ٢٠ چەکداری داعش دەکات
پەیامی کورد … هاوپهیمانی نێودهوڵهتی باس لە کوژرانی ٢٠ چەکداری داعش دەکات
هاوپهیمانی نێودهوڵهتی ئاشكرای كرد له سهرهتای ئهم مانگهوه زیاتر له ٣٠ پرۆسهیان له دژی داعش له عێراق و سوریا ئهنجامداوه و به هۆیهوه رێگریین له چهندین كردهوهی توندوتیژی كردووه.
واین مارۆتۆ وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکدا رایگەیاند: لەماوەی نێوان یەک بۆ ١٢ی شوباتی ئەمساڵ هاوبەشەکانیان بە پاڵپشتیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ٣٣ پڕۆسەی سەربازییان لە عێراق و سوریا دژی داعش ئەنجامداوە.
وتیشی، بەهۆی ئەو پڕۆسە سەربازیەوە رێگریی لە ٢٠ چهكداری داعش کراوە شوێنێکی ئارامیان هەبێت و کردەوەی توندوتیژی دژ به هاوڵاتیان ئەنجامبدەن.
پێشتریش، مارۆتۆ بڵاوی کردەوە؛ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، بەهاوکاریی هێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپای عێراق، لە مانگی رابردودا ٦٨ پڕۆسەیان دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە، بەهۆیەوە ٣٦ سەرکردە و ١٧ چەکداری ئەو گروپە لەناوبراون.