هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: كشانەوەی ئەمریكا كاریگەری نابێت لەسەرمان
پەیامی کورد … هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: كشانەوەی ئەمریكا كاریگەری نابێت لەسەرمان
وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش راگەیاند، كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكان لەعیراق لەكۆتایی مانگی 12ی ئەمساڵدا كاریگەریی نابێت لەسەر ئەو رۆڵەی پێشتر هەیانبوە.
جوێل هاربر وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش رایگەیاندوە، دوای كشانەوەی هێزە شەڕكەرەكان رۆڵی هاوپەیمانێتیەكەیان لەعیراق گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی بەسەردا نایەت، تەنها لەشەڕكردنی مەیدانیەوە دەگۆڕێت بۆ راوێژكاری، راشیگەیاندوە، لەمكاتەشدا هەمان رۆڵ دەبینن لەبەرئەوە هیچ گۆڕانكارییەكی داینامیكی لە ژمارەو ئەركانیان رونادات.
لەلایەن خۆشیەوە یەحیا رەسوڵ وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە وتویەتی، وەك پێشتریش ئاماژەی پێكردوە ئەو هێزانەی ئەركی شەڕكردنیان پێسپێردراوە كشاونەتەوە، ئێستا هەوڵێكی جدی هەیە بۆئەوەی تا 31-12ی ئەمساڵ تەواوی ئەو هێزانەی كە لەناو خاكی عیراق ماون بكشێنەوە.