TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا ٢٣ ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

Navas Jan
Admin
📅 26 Haziran 2021 15:26

پەیامی کورد … هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: لەم مانگەدا ٢٣ ئۆپەراسیۆنمان دژی داعش ئەنجامداوە

 

 

وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکراییکرد لە مانگی حوزەیراندا ٢٣ ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر داعش ئەنجامداوە و ڕێگرییان لە زیاتر لە ٢٠ کردەوەی تیرۆریستی کردووە.

 

واین مارۆتۆ، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە تویتێکدا ڕایگەیاند، “لە مانگی حوزەیراندا هاوبەشکانمان ٢٣ ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە”.

 

واین مارۆتۆ دەڵێت، لەو ماوەیەدا ڕێگریکراوە لە ٢٤ تیرۆریست لە ئەنجامدانی  کردەوەی تیرۆرستی لە دژی هاوڵاتییانی عێراق و سوریا.

Paylas: