هاوپەیمانی سائێروون داوا دەکات هیچ كەسایەتییەكی سەربازی لەگەڵ ئەمریكییەكان كۆببێتەوە.
پەیامی کورد ... هاوپەیمانی سائێروون داوا دەکات هیچ كەسایەتییەكی سەربازی لەگەڵ ئەمریكییەكان كۆببێتەوە..
ڕیاز مەسعوودی ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە : "هەواڵ و زانیاریەكان باس لەوەدەكەن ئەمریكا پلانی ئەوەی هەیە كودەتای سەربازی لە عیراقدا بكات و بارەگا سەربازیەكان بكاتە ئامانج، ئەوەش وامان لێدەكات داوا لە حكومەت و وەزارەتی دەرەوە بكەین باڵیۆزی ئەمریكا بانگهێشت بكەن لەسەر ئەو بابەتە".
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە دەزگا ئەمنییەكان ئەو بابەتە تەنها وەك پڕوپاگەندە و هەواڵی راگەیاندن وەرنەگرن و بە هەند وەریبگرن، داواش لە حكومەت دەكات رێگەنەدات هیچ كەسایەتییەكی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمریكییەكاندا كۆببێتەوە تەنها بە ئامادەبوونی لایەنی فەرمی هەواڵگری نەبێت.
پێشتریش كەتیبەكانی حزبۆڵڵای عیراق ئەوەی بڵاوكردەوە، ئەمریكا پلانی داناوە بارەگا سەربازییەكانی عیراق كۆنترۆڵ بكات ئەوەش بە هاوبەشی دەزگای سەربازیی ئەمنی عیراقی، هەروەها ئەمیر مووسەوی دیپلۆماتكاری پێشووی ئێرانی ئەوەی ئاشكرا كردبوو، بەڵگەی دەنگی هەیە ئەمریكا پلانی ئەوەی داناوە سەركردایەتی كودەتایەكی سەربازیی لە عیراقدا بكات.