Cîhan
هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ: دانووستانی ڤییەننا گەیشتووتە درگای داخراو
پەیامی کورد ... هەواڵنێری واڵ ستریت ژۆرناڵ: دانووستانی ڤییەننا گەیشتووتە درگای داخراو
لۆرێنس نۆرمەن ڕۆژنامەنووسی پرۆفێشناڵ و بەناوبانگی واڵ ستریت ژۆرناڵ دوێنێ دووشەممە ڕێکەوتی ٩ی مەی ، لە تویتەر نووسی:
دانووستانی ڤییەنا هیچ ئەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە و گەیشتووەتە درگای داخراو.
ئەم تویتە لە ووڵامی عەباس ئەسڵانی ژۆرنالیستی سەر بە کۆماری ئیسلامی بوو کە لە تویتێک و لە زاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران نووسیبووی: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێنریکە مۆرا، بە ڕوونی و بە باشی بەڕێوە دەچێت و پێشبێنی ئەوە دەکرێت لە ماوەیەکی کورت بگەینە ئەنجام.