هەوڵەکانی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ نفوزی ڕووسیا
پەیامی کورد ... هەوڵەکانی ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ نفوزی ڕووسیا
ترامپ بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ نفووزی وێرانکەری ڕووسیا لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی ٥٠٠ میلیۆن دۆلاری داوا کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک بە پشت بەستن بە سایتی کۆشکی سپی ، دۆناڵد ترامپ داوای لە کۆنگرە کردووە بڕی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ " نفووزی وێرانکەری ڕووسیا " لە ئەورووپا و ئاسیای ناوەندی تەرخان بکات .
هاوکێش لەگەڵ نووسراوی بڵاوکراوە لە سایتی کۆشکی سپی ، ئەم پارەیە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی هاوپەیمانانی ئەمریکا ، تووند کردن و بەهێزکردنی ئەمنییەتی گشتی ، پێشگیری لە کڕینی تەکنیکی کەل و پەلی سەربازی ڕووسیا لە ڕێگای شەریکەکانی ئەمریکا و و بەهێزی ئابووری کەڵان خەرج دەبێت تاکوو ڕووسیا نەتوانێ لە خاڵی لاواز لەم بوارەدا سوودمەند بێت . ووتراوە کە مەبەست نەهێشتنی وابەستە بوونی بە بەشەکانی ووزە و ئابووری لەگەڵ ڕووسیایە . "