Cîhan
هەواڵگری ئێران دەست بە سەر کردنی ١٣ ئەندامی سەر بە داعشی لەو ووڵاتە ڕاگەیاند
پەیامی کورد ... ١٣ کەس بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ڕۆژئاوای ووڵاتی ئێران، دەست بەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتێک لە دامەزراوی وەزارەتی ھەواڵگری ئێران کە بڵاویکردووەتەوە، “لە میانەی ئۆپراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی ئەو ووڵاتەدا ١٣ گومانلێکراو کە خۆیان بۆ تاوانی کوشتن ئامادەکردبوو، دەستگیرکران ”.
هاوکات هەر لەو ئۆپراسیۆنەدا چەندین جۆر لە چەک و تەقەمەنی دەستیبەسەر داگیرا.
جێگای ئاماژەیە کە ژمارەیەک لەو دەستگیرکراوانە پێشتر راھێنانیان لەسەر تەقاندنەوەی بۆمب لە ووڵاتانی دەرەوە وەرگرتووە.