TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوکارییە پزیشکییەکەی ڕووسیا گەیشتە ئەمریکا

سارا
Yazar
📅 31 Mart 2020 16:33

پەیامی کورد    ...    هاوکارییە پزیشکییەکەی ڕووسیا گەیشتە ئەمریکا .

ترامپ لە هاتنە خوارەوەی فڕۆکەی هەڵگری هاوکارییە کەل و پەلییە پزیشکییەکانی ڕووسیا بۆ ئەمریکا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند : کە ڕووسیا و چین ، کەلە و پەلی پزیشکیان بۆ بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆرۆنا بۆ ئەمریکا ناردووە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پرێس کۆنفڕاسنێکی ڕۆژنامەوانیدا تایبەت بە ڤیرووسی کۆرۆنا لە کۆشکی سپی و بە بێ ئاماژەدان بە ووردەکارییەکان ڕایگەیاند : باوەڕ دەکەم ئێمە لە کۆتاییدا بەهێزتر دەبین . ئێمە شتی زۆر فێر بووین ، دەبێ بڵێم کە ئێمە لەگەڵ ووڵاتانێکی زۆردا پەیوەندی زۆر باشمان هەیە . چین شتانێکی بۆ ئێمە ناردووە کە زۆر زۆر باشن . ڕووسیا فڕۆکەی زۆر زۆر گەورە و پڕ لە کەل و پەلی پزیشکی بۆ ئێمە دەنێرێت کە ئەمە هاوکارییەکی زۆر دۆستانەیە . ووڵاتانی دیکەش کەل وپەلی زۆریان بۆ ئەمریکا ناردووە کە بوو بە هۆی سەرسووڕمان و دڵخۆشی من " .

پێشتر ، سەرۆککۆمارانی هەردوو ووڵاتی ئەمریکا و ڕووسیا ، دۆناڵد ترامپ و ڤلادیمیر پووتین ڕێکەوتن تاکوو هەوڵێکی نێودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی ڤیرووس و هەروەها زیندوو کردنەوەی ئابووری جیهانی ئەنجام بدەن . بە پێی ئەمە بەیاننامەیەکیان کە لە دەفتەری میدیایی کۆشکی کرێملین دەربارەی پەیوەندی تەلەفۆنی پووتین و ترامپ بڵاو کردووتەوە ، لایەنەکان لەم ووتووێژە تەلەفۆنییەدا ئەوپەڕی نیگەرانی خۆیان لە بەربڵابوونی ڤیرووسی کۆرۆنا لە جیهان ڕاگەیاندووە و یەکتریان لە دەرئەنجام دواهەمین هەول و ئەنجامەکان لە لایەن هەر دوو ووڵاتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم هەڕەشە جیهانییە بێ ئاگا نەکردووە 

Paylas: