TR KU SO
FB X
Cîhan

هاوێشتنی دواهەمین مووشەکی بەیدوو

سارا
Yazar
📅 16 Haziran 2020 11:51

پەیامی کورد    ...    هاوێشتنی دواهەمین مووشەکی بەیدوو

بە هاوێشتنی دواهەمین سەتەلایەتی ناوبەری بەیدوو لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگە دا سیستەمی شوێن دۆزەرەوەی چین تەواو دەکرێت 

بە پێی ڕاپۆرتێک لە " سی تی جی ئێن " دواهەمین سەتەلایتی ناوبەری بەیدوو بڕیار وایە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بهاوێشترێ . سیستەمی ناوبەری بەیدوو پڕۆژەیەکی چینی یە بۆ پەرەپێدانی سیستەمی ناوبەری سەتەلایتی سەربەخۆیە . ئەم سیستەمە لە چین لە دێسەمبەری ساڵی ٢٠١١ ەوە بە ١٠ سەتەلایتەوە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد .

دەفتەری ناوبەری سەتەلایتی چین لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند : دواهەمین سەتەلایتی سیستەمی بەیدوو لە ناوەندی بنکەی خستنە ڕێگەی سەتەلایتی شیچانگ لە پارێزگای سیچوان و لە لایەن مووشەکی هەڵگری Long March-3B دەهاوێشترێ . سەتەلایتی شوێن دۆزەرەوە لە سەرەتادا تەنیا خزمەتی چینی دەکرد بەڵام لەو کاتەوە تاکوو ئێستا پەرەسەندووە و لە ئێستادا بە هەموو جیهان خزمەت دەگەینێت .

تەلەفۆن گەلی زیرەک بە تەراشەی سناپ دراگۆن Qualcomm زیاتر لە سەتەلایتە چینییەکان بۆ دۆزینەوەی شوێن و پێوینەکانیان کەڵک وەردەگرن . هەندێک لە کەل و پەلە ئەمریکییەکان ، ڕووسی ، یەکیتی ئەورووپا و جاروباریش ژاپۆن یش لەم سیستەمە شوێن دەۆزەرەوە چین یە کەڵک وەردەگرن .

ئەم سیستەمە پێشکەوترە و دیقەیەکی زۆر بەرزتری لە چاو سیستەمی جی پی ئێس هەیە 

Paylas: