حکومەتی لوبنان مایەپووچ خۆی و بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
پەیامی کورد... حکومەتی لوبنان مایەپووچ خۆی و بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی ڕاگەیاند
سعادە شامی، جێگری سەرۆکی حکومەتی لوبنان، مایەپووچ بوونی حکومەتەکەی و بانکی ناوەندی وڵاتەکەی ڕاگەیاندو وتی" زیانی مایەپووچ بوونەکە بەسەر دەوڵەت و بانکی ناوەندی و بانک و سەرمایەدارەکان دەگرێتەوە.
مایەپووچ بوونەکە بۆ سیاسییەتی دەیان ساڵەی ڕابردوو گەڕاندەوە و وتی: ئەگەر هەنگاو بۆ چارەسەری نەگرێتە بەر زیانەکان گەورەتر دەبن، ڕاستییەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە ناتوانین پارە لە بانک ڕابکێشین و خۆزگە ژیانمان ئاسایی دەبوو.
لوبنان، بە تایبەتی لە ساڵی (٢٠١٩) ەوە تا ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی جددی بووەتەوە. کێشەی نەمانی دۆلار لە بانکی ناوەندیی لوبنان و تەواوبوونی دراوی بیانی قەیرانی جددیی دیکەی هێنایە سەر وڵاتەکە.
لیرەی لوبنانی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، بە ڕێژەی (٩٠٪) بەهای لە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لەدەستدا و بەپێی ئامارە نا فەرمییەکان هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا بۆ (٧٠٠٪) بەرز بووەتەوە.