هاووڵاتییەکی سەردەشتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە
پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی سەردەشتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان هاووڵاتییەک بە ناوی شێرکۆ سیاوەشی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێت و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە .
لە ماوی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ، هێزەکانی هەواڵگری سوپای پاسداران لە سەردەشت کەسێکی تازە ئائین گۆڕیوی " بۆ ئائینی مەسێحی " بە ناو نیشانی شێرکۆ سیاوەشی ٣٧ ساڵان ی دەست بە سەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە .
بە ووتەی شاهێدان ، هێزەکانی ئەمنییەتی لەکاتی دەست بەسەر کردنی شێرکۆ سیاوەشی بەر لێدان و کوتان دراوە و ماڵەکەی پشکێنراوە و کەل و پەلی شەخسی وەکوو لاپ تۆپ و مۆبایل ەکەی دەست بە سەردا گیراوە
جێگای ئاماژەدانە شێرکۆ سیاوەشی پێشتر بە گۆڕینی دینەکەی بەرەو ئائینی مەسێحی هەڵسووڕابوو . سەرەڕای ئەمە تاکوو ئیستا هێشتا تاوانەکەی دیار و ڕوون نییە .